دوو کەس بە تۆمەتی دزی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەستگیرکران



بە تۆمەتی دزینی پارەو زێڕ لە ماڵێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو کەسی دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: دوای ئەوەی دوو هاووڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتوونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئەوەشی وتووە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا.

باسی لەوەشکردووە: لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، ع، ع لە دایكبووی 2003 – أ، ع، ع لە دایكبووی 2006) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لە ساڵی نوێدا
پێت زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لە ساڵی نوێدا
مووشەکێکی تورکیا لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە
دوات مووشەکێکی تورکیا لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە
پەیوەنیدر