حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند بە مووشەکی بالیستی “فەڵەستین 2″، وەزارەتی بەرگریی ئیسرئلیان کردە ئامانج و سوپای وڵاتەکەش دەڵێت بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکەیان خراونەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، گروپی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە قۆناغی پێنجەمی پشتیوانی لە جەنگی “فەتحنی مەوعود” و جیهادی پیرۆز و وەڵامدانەوەی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان کردە ئامانج.
ڕوونیشیکردەوە کە دوو مووشەکی بالیستی جۆری “فەڵەستین 2″یان ئاڕاستەی وەزارەتەکە کردووە و گەیشتوونەتە ئامانجەکەیان.
هەرچەندە حووسییەکان ڕایانگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل شکستی هێناوە لە خستنەخوارەوەی مووشەکەکان، بەڵام سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە مووشەکەکان بەر لەوەی بگەنە ئیسرائیل خراونەتە خوارەوە.