دوو شێوازی بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێم قەدەغە دەكرێت



سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بانگدانیان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوازی “ئێرانی و توركی” قەدەغە كردووە و مەبەستیانە كلتوور و شووناسی نەتەوەیی و ئایینی لەبەرچاو بگرن.

حاجی كاوە شاكر، سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان و قورئانخوێنی ناسراوی كورد ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە دوو بانگبێژی دەنگخۆش لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بەشێوەی زیندوو بانگ دەدەن و پەخشی دەنگەكانیان لە بڵندگۆی سەرجەم مزگەوتەكانی پارێزگای هەولێر دەبیسترێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بانگبێژەكان سەرپشك كراون بە هەر جۆرە ئاوازێك بانگ بدەن بەو مەرجەی بەشێوازی ئێرانی و توركی نەبێت و لە پێنج بانگی ڕۆژانەدا هەموو جۆرە ئاوازەكان بەكاربهێنن.

جەختیشی كردۆتەوە، مەبەستمانە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان مۆركی شوناسی نەتەوەیی و ئایینی پێوە دیاربێت و لاسایی وڵاتانی دیكە نەكەینەوە.

ئێستا لە هەزار و 200 مزگەوتی پارێزگای هەولێر و بەشێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بانگدان بۆ نوێژە فەرزەكان لەڕێگەی ئامێری ئەلیكترۆنییە، لە ئاییندەیەكی نزیكدا سەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێك ژمارەیەك بانگبێژی دەنگخۆش دیاریكراون و لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بانگ دەدەن و لەسەرجەم مزگەوتەكان پەخش دەكرێت.

نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
پێت نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
مامۆستایانی گرێبەست داوای مووچەی مانگی 12 دەکەن
دوات مامۆستایانی گرێبەست داوای مووچەی مانگی 12 دەکەن
پەیوەنیدر