نوێنەری بارزانی لەگەڵ مەزلوم عەبدی کۆبۆوە و عەبدی سوپاسی پشتیوانی مەسعود بارزانی بۆ ڕۆژئاوا کرد.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات”هەسەدە”، بڵاویکردەوە، دکتۆر حەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، و مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی هەسەدە، کۆبوونەوەکە کە لە پشت دەرگا داخراوەکان و دوور لەچاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، هاوکات دەربەندی پەیامی بارزانی گەیاند، کە تیایدا جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای سووریا.
لای خۆیەوه فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات جه ختی کردەوه، که قۆناغی ئێستا پێویستی به هەوڵی هاوبەشه له نێوان هەموو لایەنەکوردییەکان بۆ به دیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەڕژەوەندی و دەستکەوتەکانی گەلی کورد.