ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو ڕووبارێك



ئۆتۆمبێلێكی سەنی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لەگەڵ بارهەڵگرێك، كەوتە ناو ڕووبارێكەوە لە سەر ڕێگای سۆران و دوو ژن، كە خوشكی یەكترن بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/١٣ لە کاتژمێر (٤:٢٧)ی ئێوارە ئاگادارکراینەوە کە لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک کەوتۆتە نێو ڕووبار لەسەر ڕێگای سۆران/چۆمان لە نزیک پڕدی حافیز.

ڕاشیگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی ڕزگارکردن و بنکەی خانەقا و بنکەی سۆران دەرچون بۆ شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری نیسان (سەنی) دوو سەرنشینی تیادابووە، كە هەردووکیان ئافرەت بوون و خوشکی یەکتر، بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو سەرنشینەكە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەن لەنێو ڕووباردا.

ئاشكراشی كردووە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی نیسان (سەنی) و بارهەڵگرێک ڕوویداوە.

سودانی بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت
پێت سودانی بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت
ڕۆژێك كرایە پشوو
دوات ڕۆژێك كرایە پشوو
پەیوەنیدر