لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم پێکدەهێنرێت



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 ئاشکرا دەکات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوو ئەمڕۆی لیژنەی دارایی بە میوانداری وەزیری دارایی فیدڕاڵ یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەی وەزیر کرا تایبەتبوو بە مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم، لە دوای مشتومڕێکی زۆر قایلنەبووین بە وەی ڕاگەیەگدرابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، و لە پای پێداگریمان وەک نوێنەرانی کورد لە لیژنەی دارایی بۆ خەرجکردنی تەواوی تەرخانکراوی مووچەی هەرێم لە بودجە گشتی بەدەر لە خەرجی کرداری( الانفاق الفعلي )، حکومەتی فیدراڵ پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٥ ،٢٠٢٤ بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم شایستەی مووچەی 12 مانگی ساڵی 2024یان بۆ هەرێم ناردووە.

چەند وەزیرێک ڕاسپێردران پەیامەکەی حکومەتی هەرێم بگەیەنن
پێت چەند وەزیرێک ڕاسپێردران پەیامەکەی حکومەتی هەرێم بگەیەنن
ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل مەشقی جەنگی ئەنجام دەدات
دوات ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل مەشقی جەنگی ئەنجام دەدات
پەیوەنیدر