وەک دیارە زۆرینەی مۆبایلە زیرەکەکان بە تێپەڕبوونای کات خاو دەبنەوە، بەڵام ئای فۆن تایبەتمەندییەکی هەیە کە وادەکات درەنگتر خاوبێتەوە، ئەگەر هەستتکرد ئایفۆنەکەت خاوبۆتەوە ئەوا پەلەمەکە لە گۆڕینی و چوار هەنگاوی پێویست بگرەبەر بۆ چارەسەرکردنی.
تایبەتمەندی کەمکردنەوەی جوڵە
یەکێک لە فێڵە زۆر سادەکان بۆ خێراکردنی ئامێرەکانی ئایفۆن بریتییە لە چالاککردنی تایبەتمەندی کەمکردنەوەی جوڵە، کە زۆر کەس دەیزانن، بەو پێیەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا هەیە، ئەمەش جوڵە لەسەر شاشەکە کەمدەکاتەوە.
کاتێک تایبەتمەندییەکە چالاک دەبێت، کاریگەری ئەنیمەیشن لەسەر شاشەکە کەمدەکاتەوە یان نەهێڵێت، ئەمەش فشار لەسەر پرۆسێسەرەکە کەمدەکاتەوە و بەم شێوەیەش کارایی باشتر دەکات.
دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانەوە دەستی بە تایبەتمەندییەکە بگات، پاشان بژاردەی “Accessibility” و هەڵبژاردنی “Motion”، و بژاردەی Reduce Motion دەردەکەوێت.
گۆڕینی پاتری
هەرچەندە ئەم فێڵە بەخۆڕایی نییە وەک ئەوەی پێشوو، بەڵام بەهێزترە، پاتری ئایفۆن بە تێپەڕبوونی کات تێکدەچێت و ئەمەش بەندە بە ژمارەی جارەکانی بارگاویکردنەوە و خاڵیکردنەوە، ئەمە جگە لە بڕی ئەو گرنگیپێدانەی کە پێویستە.
پاتری ئایفۆن بەهۆی چەند هۆکارێکەوە تێکدەچێت، دیارترینیان پلەی گەرمی بەرزە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای ڕاگرتنی بارگاویکردنەوە، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە ڕوونەدات، ئەپڵ تایبەتمەندییەکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پاتری زیادکردووە کە توانای مۆبایلەکە کەمدەکاتەوە لە بەرامبەر پاراستنی پاترییەکەی.
ئەگەر پاتریەکە تێکچوو، هەست بە هەندێک نیشانەی خراپی کارایی دەکەیت، وەک ماوەیەکی زۆرتر بۆ کارپێکردنی بەرنامەکان و کەمبوونەوەی ڕووناکی لە باگراونددا و لە حاڵەتە پێشکەوتووەکاندا، ڕەنگە فلاشی کامێراکە لەکار بکەوێت.
بەداخەوە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ زیندووکردنەوەی پاتری ئایفۆن، بۆیە باشترە پاترییەکەی بە پاترییەکی نوێ بگۆڕدرێت، ئەمەش هەرزانتر دەبێت لە کڕینی مۆبایلێکی نوێ.
نوێکارییەکان
نوێکردنەوەی ئایفۆن ڕەنگە کاتی بوێت، بەڵام پێویستە ئاگادار بیت کە دوو جۆر نوێکردنەوە هەیە: نوێکردنەوەی بەرنامەکان و نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی ئای ئۆ ئێس.
گەشەپێدەرانی ئەپەکان بەردەوام پێشکەوتن لە ئەپەکانیان دەکەن، و پێویستت بەم پێشکەوتنانە هەیە بۆ ئەوەی ئەپەکانت کاریگەر بن. وە هەندێک جار نوێکارییەکان ڕێگەت پێدەدەن ئەپ و تایبەتمەندییەکان زۆر خێراتر بکەیتەوە کە هەست بە وەڵامدانەوەی زیاتر و خێراتر دەکەن.
هەروەها نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن هەڵەکانی خاوبوونەوەی ئامێرەکان چارەسەر دەکات کە زۆرجار نادیارە.
زیادکردنی شوێنی میمۆری
باشترە بەلایەنی کەمەوە 1 گێگابایت شوێنی هەڵگرتنی ئازاد لە میمۆری ناوخۆیی ئایفۆندا بەجێبهێڵیت ئەگەر شوێنەکە بکەوێتە خوار ئەم سنوورەوە ئەوا کارایی ئامێرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
ئەپڵ دەڵێت، ئەگەر شوێنی هەڵگرتنی ئایفۆن کەم ببێتەوە، ئەوا سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە کاتی دامەزراندنی بەرنامەکان، نوێکردنەوەی سیستەمەکە، یان پاشەکەوتکردنی میدیاکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سپەیس دەهێڵێتەوە، هەروەها ئەو شتانە لادەبات کە دەتوانرێت دووبارە دابەزێنرێتەوە یان پێویستیان پێی نەماوە.
ئەپڵ دەشڵێت، “ئەگەر توانای هەڵگرتنی بەردەست لە 1 گێگابایت کەمتر بێت، ئەوا ڕەنگە ئامێرەکەت خاو بێتەوە، چونکە سیستەمی کارپێکردن بەردەوام کاردەکات بۆ ئازادکردنی شوێن بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی زیاتر لەخۆبگرێت.