ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە هەفتەیەکە چەند ویلایەتێکی ڕووبەڕووی سەرمای توند بۆتەوە و لە چەند ویلایەتێکی تر ئاگر تەنگی بە دانیشتووان هەڵچنیوە.
بپێی هەواڵێکی بی بی سی، بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی سەرما و بەفری توند بۆتەوە و بەتەواوەتی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیوە، هاوکات هەندێک ناوچە بەستویەتی و هاتوسوچۆ پەکی کەوتووە.
هاوکات لەلایەکی ترەوە، لە 3 ویلایەت ئاگر بارانەو ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە، بەتایبەت لە کالیفۆرنیا و لۆس ئەنجلس، و بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو ویلایەتە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئەستەمە و زیانی زیاتر لە ملیار دۆلاری بەو ناوچانە اگەیاندووە و ملیۆنان کەس بەرەو ناوچەکانای تر ماڵەکانیان جیهێشتووە، بەجۆرێک لەهەندێک ناوچە کاریگەری ئەو ئاگرە بەشێوەیەکە وەک ئەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی تەقێندرابێتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایانی کەش و هەوا، بەشێک لە دەرئەنجامە خراپه کانی گۆڕانی کەش و هەوا ئەوەیە واده کات بایەکان توندتر بن و ئاگر لەدارستانەکان بکەوێتەوە وە وشکە ساڵی بەهێزو بەرفراوان ناوچە جیاوازه کانی جیهان بگرێتەوە کەپێشتر دەگمەنی بووبێت یان هەر ڕوی نەدا بێت.
وەیان بارینی بەفری زۆرو سەرمای توندو بەهێزی دەگمەنی یان نەبینراو لەهەندێ شوێنی جیهان وەک ئەوەی لەچەند ویلایەتی ئەمەریکا دا ئەم ماوەیه ڕویدا کە لەهەندێ شوێنی ویلایەت تا مەترێک بەفر بۆ زیاتریش باریوه ، وەیان توند تر بوونی ڕەشەباکان که لەو ویلایاتانەی ئاگرەکەی تێدا دروست بووە خێرایی با گەیشتووە به 160 کم لەسەعاتێکدا لەهەندێ شوێن، وە ڕودانی وشکە ساڵی بەهێز لەچەند ویلایەتێک کەلەماوەی 100 ساڵی ڕابردودا وێنەی نەبووە
وشکە ساڵی و ڕەشەبای بەهێز لەو چەند ویلایەتەی ئاگرەکەی تێدا دروست بووە بەهۆکارێکی سەرە کی دادەنرێت لەڕووی زانستیەوە بۆ سوتانی ئەو 3 ویلایەتەی ئەمەریکا .