گومانی تێدا نییە زۆربەی خانمان خواردنی بەتام ئامادە دەکەن، بە بڕێکی زۆر، پاشان ئەم خواردنانە دووبارە گەرم دەکرێنەوە
خۆراک هەیە کە هەرگیز نابێت گەرم بکرێتەوە، ئەگەرنا دەگۆڕێت بۆ ژەهر و لەوانەیە زیان بە تەندروستی ئەندامانی خێزان بگەیەنێت!
بەوتەی پسپۆڕانی بواری خۆراک، گەرمکردنەوەی هەندێک جۆری خۆراک زۆر مەترسیدارە، جگە لە ژەهراویبوونی خۆراک، لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە.
ئەو خواردنانەی نابێت گەرمبکرێنەوە.
هێلکە
هێلکە بە خۆراکێکی تەندروست و بەسوود دادەنرێت، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، بەڵام هێلکەی کوڵاو یان سورەوکراو ئەگەر پاش ماوەیەک لە دانانی و ساردبوونەوەی گەرمبکرێتەوە زیانی بۆ تەندروستی دەبێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە نایترۆجینی تێدایە، ئەم نایترۆجینەش دەتوانێت بئۆکسێت بەهۆی دووبارە گەرمکردنەوە، کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
بۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە ڕاستەوخۆ دوای کوڵاندنی هێلکە بخورێت و ئەگەر لە کاتێکی دواتردا پاشەکەوت بکرێت بۆ خواردن، نابێت دووبارە گەرم بکرێتەوە.
سپێناخ
سەوزە دەوڵەمەندەکان بە نیترات وەک سپێناخ، یان بەگشتی سەوزە گەڵادارەکانی وەک گێزەر و کەرەوس، نابێت گەرم بکرێنەوە چونکە نیترات دەتوانێت ببێتە هۆی ژەهراوی بوون و تایبەتمەندی شێرپەنجەیی دەربدات.
سپێناخ بەناوبانگە بەوەی بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، بۆیە دووبارە گەرمکردنەوەی ئاسنەکەی دەئۆکسێت.
برنج
برنج لە لیستی ئەو خۆراکانەدایە کە نابێت دووبارە گەرم بکرێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، ئەمەش بەهۆی بوونی بەکتریایەکی بەرگری زۆرەوەیە کە پێی دەوترێت “بەکتریای ئۆرگانیکی سیریۆس”، کە دەتوانێت گەشە بکات کاتێک برنج بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت.
مریشک
ناکرێت مریشک دوای کوڵاندن و هەڵگرتنی لەناو بەفرگردا دووبارە گەرم بکرێتەوە، چونکە گەرمکردنەوەی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی پرۆتینی مریشکەکەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا.
پەتاتە
پەتاتە سەرچاوەیەکی گرنگی زۆرێک لە ماددە خۆراکیەکانە، وەک ڤیتامین B6، پۆتاسیۆم، و ڤیتامین C، بەڵام یەکێکە لەو خۆراکانەی کە هەرگیز نابێت گەرم بکرێتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی جۆرێک لە بەکتریا کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک، کە بریتییە لە “کلۆستریدیۆم بۆتولینۆم.”