باران بارین دەست پێدەکاتەوە



درەنگانی ئەمشەو لە کاتژمێر 12 بەدواوە بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و تەواوی پارێزگای هەولێر و کەرکووک دەگرێتەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “ئێستا هەوری کەڵەکەبووی چڕی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی پارێزگای موسڵ و ڕۆژئاوای عێراق و ئیدارەی زاخۆ ناوچەکانی باکووری پارێزگای دهۆک بووە و لە هەندێ ناوچە بارانبارین دەستیپێکردووە.”
ئەوەشی خستووەتە روو: ” سەرەتای بارانبارینەکەش بە نمەباران دەستپێدەکات، لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ خۆرهەڵاتن بەدواوە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوه لە دوای نیوەڕۆش بە دواوە لە ڕۆژی هەینی بارانی سەرتاسەری سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرەمی کوردستان دەگرێتەوە.”
روونیشی کردووەتەوە: “لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ درەنگانی شەوی شەممە خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرجەم ناوچەکانی زیادەکات بەهۆێ بەیەکگەیشتنی دووبارسته هەوا یەکێکیان سارد و ئەوەی تریان گەرم و شێدار ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە هەیە.”

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە پردی گەلی عەلی بەگ مەترسی ڕووخانی هەیە
پێت بەهۆی بارهەڵگرێکەوە پردی گەلی عەلی بەگ مەترسی ڕووخانی هەیە
بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
دوات بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر