ئەمڕۆ یەکگرتوو کۆنگرەی نۆیەم دەبەستێت و سەلاحەدین بەهادین تاکە کاندیدە



ئەمڕۆ هەینی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرە نۆیەمی دەبەستێت و تا ئێستا سەلاحەدین بەهائەدین تاکە کاندیدە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی.

پێشتر هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بە میدیای پارتی ڕاگەیاندبوو، “تا ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە کاندیدە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و هیچ کەسی دیکە خۆی کاندید نەکردووە”.

هاوکات هەریەکە لە ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی، لە دوو ڕوونکردنەوەی جیاوازدا ڕایانگەیاندووە کە بەشداری کۆنگرەی یەکگرتوو ناکەن.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1994 تا ئێستا هەشت کۆنگرەی بەستووە. بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەی نۆیەمی خۆی لە هەولێر ببەستێت.

یەکگرتووی ئیسلامی لە دواین هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان توانی حەوت کورسی بە دەستبهێنێت و بڕیاری داوە نەچێتە ناو حکومەتی هەرێم و ئۆپۆزسیۆن بێت.

کەشناسی هەرێم: بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
پێت کەشناسی هەرێم: بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پەیوەنیدر