سبەی رێکەوتی ( 2024/12/27 ) دابەشکردنی ئاو لەو گەرەک و ماڵانەی کە سبەی سرەی ئاویانە و ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ( بۆگد – کۆیە ) وەردەگرن دەوەستێت بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانی …….
دوای ئەوەی ئەمڕۆ رێکەوتی ( 2024/12/26 ) لە کاتژمێر ( 3:30 )ـی دوای نیوەڕۆ کارەبای نیشتمانی لە پڕۆژەی ناوبراو لە هەردوو ویستگەی وەرگری ئاو ( بۆگد ) و ویستگەی پاڵاوتن ( داوداوا ) بڕاوە بە هۆکاری کێشەی تەکنیکی لە ویستگەی کارەبای ئاشتی, لە ئێستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و تاکو ئێستا چاک نەكراوەتەوە كارەبا نەدراوەتەوە پڕۆژەی ناوبراو ……
بۆ ئەم مەبەستەش، بەڕێوبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، هاوکار بن لە بەکارهێنانی ئاو بەپێ ی پێویستی تا ئەو کاتەی کارەبای نیشتمانی دەگەرێتەوە پڕۆژە و ویستگەکان و دەست دەکرێتەوە بە بەرهەم هێنانی ئاو دابەشکردنەوەی ….