عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 11 بڵاوکردەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ ڕاگەیاند، و کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،  بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ دەرەوە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، لە کێڵگە نەوتییەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، گەیشتە 98 ملیۆن و 603 هەزار و 109 بەرمیل، هاوکات هەناردەی نەوت بۆ ئوردن 266 هەزار و 715 بەرمیل بوو.

بەپێی داتای وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەمانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەم داهاتەی عێڕاق لە نەوت دا لەکاتێکدایە، بەپیی ڕێککەوتنێک کە ڕێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی بەشدار کردبویان، بڕیاری ئارەزومەندانەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دراوە و بەم بریارەش عێراق بەراورد بە مانگی پێشووتر هەناردەی نەوتی کەمکردۆتەوە، و رۆژانە 27 هەزار بەرمیل کەمتر نەوت هەناردە دەکات.

بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
پێت بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
دڕندەترین بەرپرسی سیدنایا دەستگیر کرا
دوات دڕندەترین بەرپرسی سیدنایا دەستگیر کرا
پەیوەنیدر