وادەی ناردنی پارەی تەواوکاری مووچە ئاشکرا کرا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی 11 ئاشکرا دەکات و دەڵێت” هەفتەی داهاتوو عێراق تەواوکاری مووچە دەنێرێت”.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغدا تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەغدا بری 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11 بۆ هەرێم نارد.

ئاماژەی بەوەشداوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی عێراق دەستیپێكردووە و بەردەوامە، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکاری مووچە هەرێم دەتوانێت ڕاستەوخۆ پێش هاتنی ساڵی نوێ دەستبەدابەشکردنی مووچە بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونینەکردۆتەوە، ئایا ئەو پارەیەی دەینیریت موناقەلەکەیە یان پارەی مووچەی مانگی 12یە، بەڵام بەپێی هەواڵی میدیا کوردییەکان، بریارە بەغدا زیاتر لە 400 ملیار دینار کە وەک موناقەلە بەکارهێنرا بۆ تەواوکاری مووچە بنێریت.

جێی ئاماژەیە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، حکومەتی ناوەند پابەندکراوە بە ناردنی هەرسێ مووچەی کۆتا مانگەکانی ساڵی 2024، هاوکات بەغدا مەرجی بۆ ناردنی پارەکە داناوە و داوای داهاتی ناوخۆی چەند مانگێک لەهەرێم دەکات، لەبەر ڕۆشنایی ئەم گرفتەش دیار نییە مووچەی مانگی 12 دەدرێت یان دەفەوتێت.

خەڵك- زیانی 14 ساڵی ئابووریی سووریا ئاشکرا دەکات
پێت خەڵك- زیانی 14 ساڵی ئابووریی سووریا ئاشکرا دەکات
بەنداوی تشرین لەژێر دەستی هەسەدە دایە
دوات بەنداوی تشرین لەژێر دەستی هەسەدە دایە
پەیوەنیدر