بافڵ تاڵەبانی بۆ گرفتی مووچە دەچێتە بەغدا



سەرۆکی یەکێتی بۆ گرفتی مووچە و چەند پرسێکی تر دەچێتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد ئەل یەوم،  سەرچاوەیەکی سیاسی پێێ ڕاگەیاندون، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، ، و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە
کەشناسێکی کورد: بۆ ماوەی سێ رۆژ بەفرو باران دەبارێت
دوات کەشناسێکی کورد: بۆ ماوەی سێ رۆژ بەفرو باران دەبارێت
پەیوەنیدر