بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز، كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی سلێمانی و كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستانی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز دابەزی، ئەوەش بووە هۆی ڕوودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی غازی و ڕوودانی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبا هەرێم و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.