وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئاامنجی سەردانەکە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی سێ مانگەکە و تاوتوێکردنی هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بودجەی گشتیدا.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە نیوەی مانگی 12 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش نەکراوە.