دراما کۆرییەکان ڕەنگە دەروون ئارام بکەنەوە



زنجیرە دراماکانی کۆریای باشوور کە پڕن لە سۆز و ئەزموونی ژیان، ڕەنگە “سودبەخش” بن بۆ تەندروستی دەروونی،چونکە دەتوانن “چارەسەر بۆ بینەران” دابین بکەن.

ئیم سوو-گیون، بەڕێوەبەری کلینیکێکی دەروونی لە سیئۆل بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندووە، “سەیرکردنی دراما کۆریەکان دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ڕوانگەی چارەسەری هونەریەوە”.

یەکەم ئەزموونی ئەم شێوازە چارەسەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی چلەکان، سەرەتا پێویستی بە وێنەکێشانی نەخۆشەکان هەبوو، بەڵام دواتر چالاکییە هونەریەکانی دیکەی لەخۆگرتبوو.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکردووە، “میدیای بینراو وەک دراما کۆریەکان تایبەتمەندی سودبەخشی گەورەیان هەیە کە زۆر گونجاون بۆ چارەسەری دەروونی”.

ئیم ڕەتیکردەوە کە پزیشکەکان ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ نەخۆشەکە بنووسێت، بەڵام ئەو پێیوابوو کە ئەو زنجیرەیەی کە کەسەکە شتێکی هاوشێوەی ژیانی خۆی تێدا دەدۆزێتەوە، و پزیشکێکی پسپۆڕ پێشنیاری دەکات سەیری بکات، دەتوانێت سوودی هەبێت بۆی، وەک ئەوەی لەوانەیە بیرۆکەی پێبدات سەبارەت بە ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەر هەندێک بارودۆخدا، وەک، “جیابوونەوە یان مردن.”

 

زەمینەی کولتووری

ژانگ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم زنجیرەیانە هێزێکی چارەسەرکردنیان هەیە کە لە چوارچێوەی کولتووری تێدەپەڕێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هەستە بەهێزانەی لە ڕووداوەکانی ئەو بەرهەمانەدا هاتووە، لە خەمێکی قووڵەوە درێژدەبێتەوە بۆ خۆشی شێتانە لە خۆشەویستی نوێدا، هەست و سۆز و میهرەبانی بینەر دەجوڵێنن.

ئەو چارەسەرکارە لە سیئۆل لەدایک بووە بەڵام لە ئەمریکا گەورە بووە، پشتڕاستی کردەوە کە درامای کۆریای باشوور ئاسانکاری بۆ کردووە بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکەی بە ڕەگ و ڕیشەی خۆیەوە، کە لە منداڵیدا ڕەتیکردبووەوە، چونکە خەمی یەکەمی یەکگرتن بووە بۆ ناو کۆمەڵگەی ئەمریکی.

ئەو ناوەڕۆکی دراما کۆرییەکەی بە “گونجاو بۆ هەموو کات و شوێنێک” وەسف کردووە.

ئەو ڕوونیکردەوە، “تەندروستی دەروونی ئەوەیە کە مرۆڤ چۆن هەست دەکات، چۆن ڕەفتار دەکات لەگەڵ کەسانی دیکە، لە ڕووی دەروونییەوە، چۆن مێشکی کاریگەری شتەکان دروستدەکات. ئەمە لە زنجیرەیەکی کۆریدا ئامادەیە.”

نەرمکردنەوەی دڵ

جێنی باری مامۆستای ئەمریکی لە کاتی پرسەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیدا تەماشای درامایەکی کۆری کرد.

لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، باری کە بەشداری لە گەشتێکی کۆریای باشووردا کرد کە تایبەتە بە زنجیرەیەکی کۆری کە لەلایەن جێنی چانگەوە ڕێکخرابوو، وتی، “ئەم کولتوورە زەبر و زەنگ و خەمۆکی دەروونی و هەستیاری بۆ من هێنا، بەڵام دراما کۆرییەکان زیاتر ئارامیان دەکردمەوە”.

مامۆستاکە دەشڵێت، ” لە کاتی سەیرکردنی ئەم زنجیرەیە زۆر گریام، بەڵام ئەوەش وای لێکردم بزانم کە لە کۆتایی تونێلەکەدا ڕووناکییەک هەیە”.

باری ئاماژەی بەوەدا کە لەو کاتەوە سەیری ١١٤ زنجیرەی کۆری کردووە و وازی لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی زمانی ئینگلیزی هێناوە.

ئەو لە کۆمێنتێکدا دەڵێت، “(ئەم زنجیرەیانە) ڕێگەم پێدەدەن دڵم نەرم بکەمەوە.”

ئیرین مەککۆی ئەمریکی کە بەشداری هەمان سەفەری کردووە، باسی لەوە کردووە کە درامای کۆری یارمەتیدەر بووە بۆ باشتر کۆنتڕۆڵکردنی خەمۆکییەکەی کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا تووشی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەو درامایانەدا هەوراز و نشێوی زۆر هەیە، هەستکردن بە هەستی کارەکتەرەکان یارمەتیم دەدا باشتر لە خۆم تێبگەم.

دوو مووچە دابەشدەکرێت؟
پێت دوو مووچە دابەشدەکرێت؟
گووگڵ چەند تایبەتمەندییەک بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات
دوات گووگڵ چەند تایبەتمەندییەک بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات
پەیوەنیدر