دوو مووچە دابەشدەکرێت؟



سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی دوو مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنیت و دەڵێط”بەغدا مووچەی 11 بنێرێت هەردووکی دابەشدەکرێت”.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە،”لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دا، ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەکرد عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، بڕیاری داوە بە ناردنی 430 ملیار دیناری تریش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە ، گەر 761 ملیاری مانگی 11 بنێرێت، ئەوا موچەی مانگەکانی 10 و 11 پێکەوە دابەش دەکەن.”

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆران، مانگانە پێویستی بە سەرووی 990 ملیار دینارە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی 10 ڕەوانە کردووە، بۆیە هەرێم بە بیانووی کورتهێنان تا ئێستا موچەی مانگی 10 ی دابەش نەکردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر ناردنی 430 ملیار دیناری تر بۆ هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، بەڵام هێشتا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکراوەو نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ڕۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەم ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،”چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و 12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا موچە دابەش بکرێت.”

نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
پێت نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
دراما کۆرییەکان ڕەنگە دەروون ئارام بکەنەوە
دوات دراما کۆرییەکان ڕەنگە دەروون ئارام بکەنەوە
پەیوەنیدر