داعش بەهێزبۆتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە



فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات مەترسییەکانی گەڕانەوە و دەستکردنەوە بە چالاکی گرووپی تیرۆرستی داعش دەخاتەڕوو و دەڵێت” داعش بەهێزەوە گەڕاوەتەوە”.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات-هەسەدە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوزی عەرەبی زانیاری لەبارەی دۆخی ناوچەکانی سووریا دەخاتەڕوو و وتی، چەتەكانی داعش بە هێزەوە دەستیكردووە بە گەڕانەوە بۆ چالاكییەكان لە بیابانەكانی سووریا، ئێستا داعش بە بەراورد بە قۆناغی پێشوو چالاكتر بووە، و دەتوانین بڵێین بەهێزتربووە، چونکە پێشتر تەنها خۆیان حەشار دەدا بەڵام ئێستا بە ئاشکرا لەدەرەوەن و چالاکی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپای سووریا كە پێشتر شەڕی داعشی دەكرد، ئێستا لەو ناوچەیەدا ئامادە نییە، هەروەها داعش تەنیا لە بیابانەكاندا چالاكییەكانی سنووردار نییە، بەڵكو ئێستا بەشێك لە ئەندامەكانی چوونەتە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

مەزڵوم عەبدی مەترسییەکی گەورە و پیلانێکی داعش دەخاتەڕوو و دەڵێت” ئێمە دەزانین پیلانی داعش هێرشكردنە سەر زیندانی جوویران و كامپی هۆڵ لەخۆدەگرێت، هەربۆیە پێویستە بەپەلە چارەسەری ئەم مەترسییە بكرێت”.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشەیە نەكرێت، ڕەنگە دۆخەكە زیاتر تێكبچێت.

جێگەی ئاماژەیە، چەتەكانی داعش لە بەشێكی خاكی سووریا چالاكن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردە سەر كێڵگەیەكی نەوت لە دێرەزور و شەش كارمەندی كێڵگەكەیان كوشت.

 

بکوژی هاووڵاتییەکی سلێمانی دەستگیر کرا
پێت بکوژی هاووڵاتییەکی سلێمانی دەستگیر کرا
ئەردۆغان: تورکیا ڕێگریی دەکات دۆخی گۆڕەپانەکە بقۆزرێتەوە
دوات ئەردۆغان: تورکیا ڕێگریی دەکات دۆخی گۆڕەپانەکە بقۆزرێتەوە
پەیوەنیدر