
ئەردۆغان لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد تورکیا کاری لە پێشینەی ئەوەیە لە پێناو ئاسایشی نیشتمانیی خۆیدا ڕێوشوێنی ڕێگرییکردن دژبە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە و داعش دەگرێتەبەر کە لە سووریا چالاکیان هەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد، تورکیا کاری لە پێشینەی ئەوەیە لە پێناو ئاسایشی نیشتمانیی خۆیدا ڕێوشوێنی ڕێگرییکردن دژبە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە و داعش دەگرێتەبەر کە لە سووریا چالاکیان هەیە و، وەک تاکە وڵاتی ناتۆ کە ڕووبەڕوو بەرەنگاری داعش بووەتەوە، ڕێگریی لە هەوڵی پەکەکە و درێژکراوەکانی دەکات دۆخی گۆڕەپانەکە بقۆزنەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان
ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا لە سەردەمی نوێشدا بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا لە هەموو بوارێکدا.
هەروەها جەختیشی کردۆتەوە، تورکیا هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکێتیی و پێکهاتەی یەکگرتووی وڵاتەکە بووە و، پێویستە دامەزراوەکانی سووریا لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کار بکەن لە ڕووی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەدا،