بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر لە 24 تۆن ماددەی هۆشبەر و 25 تۆڕی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
هاوکات هەزار و 19 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
هاوکات لەماوەی 11مانگی ساڵی 2024دا، دەستگیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە ( سێ تەن) ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (هێرۆین ، کۆکاین ، حەپ کپتاگۆن ، کریستاڵ ، تریاک ، حەشیش ، تۆی شادانە ، ئەسید ، حەبی ترامادۆڵ) و کۆی گشتی حەبی جۆراوجۆری دەستبەسەرداگیراو 121،330سەد و بیست و یەک هەزار و سێ سەد و سی دەنگ حەب. لەساڵی 2024بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، (23) چالاکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەت عێراق و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ئەنجامداوە و هەروەها (25) تۆڕی ناوخۆی و نێو دەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەری هەڵوەشاندوەتەوە.
ئاماژەشیان بەوەداوە، بازرگانان ویستویانە هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بۆ بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر توانراوە ڕێگرییان لێ بکرێت.