دەوام لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری دهۆك ڕاگیرا



بەهۆی نائارامییەكانی ئەو سنوورە و هێرش و بۆردومانە بەردەوامەكانی توركیاوە، دەوام لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری دهۆك ڕاگیرا.

ئەنجوومەنی گوندەكانی (گوهەرزی، بلاڤە، بەرچی، سەرگەلی) بڕیاریاندا بەهۆی نائارامی دۆخی ئەمنی و بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران، دەوامی خوێندنگەكان بۆ سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕابگرن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ڕۆژی یەك شەممە دەوامی ئاسایی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە.

لە بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و توركیا، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە گوندی “بەرچی” لە سنووری ئامێدی كەوتنەخوارەوە و بەو هۆیەشەوە “ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.

هاوکات بەهۆی بۆردومانەكانەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە11-12-2024  لە گوندەكانی “گوهەرزێ و بڵاڤا و سەرگەلی” كە سەربە ناوچەی “نهێلێ”ن لە قەزای ئامێدی، خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگاكانیان.

 

فاتیح ئەربەكان: دابەشبوونی سوریا دابەشبوونی ئێران و توركیای بەدوادا دێت
پێت فاتیح ئەربەكان: دابەشبوونی سوریا دابەشبوونی ئێران و توركیای بەدوادا دێت
ئاماری چالاکییەکانی ماددەی هۆشبەر خرایەڕوو
دوات ئاماری چالاکییەکانی ماددەی هۆشبەر خرایەڕوو
پەیوەنیدر