هێرۆ عەتار، پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆکارەکانی بەشداری کردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی بەکارەکانی دەدات.
هێرۆ عەتار، لە کۆنگە رۆژنامەوانییەکەدا، تەئکیدی لە هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەری کردەوە کە پەرلەمانی کوردستان “دیزاین بۆ کراو” بووە و “کورسییەکانی کۆمەڵ بۆ سێ کورسی کەم کراوەتەوە و کورسیەکانی دراوە بە حزبەکانی دەسەڵات”.
باسی لەوەشکرد: ئەو نە خۆی فرۆشتووە و نە بۆ پارەش چووەتە پەرلەمانی کوردستان.