وەزارەتی دارایی: کێشەی مووچەمان چارەسەرکرد



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەیان بۆ بەغداد، کێشەی مووچە چارەسەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدادیان کرد و لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمیان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە “دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر بکەن و ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٩ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فەرمانی گواستنەوەکە دەرچوو”.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، تیمەکەمان بەبەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەو گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست کراوە.

بە پیی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیانر بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی هەر سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت.

هێرۆ عەتار: نە خۆم فرۆشتووە و نە بۆ پارە چوومەتە پەرلەمان
پێت هێرۆ عەتار: نە خۆم فرۆشتووە و نە بۆ پارە چوومەتە پەرلەمان
لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێکدا دابەش کرا
دوات لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێکدا دابەش کرا
پەیوەنیدر