كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێم و دەڵێن؛” ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه ببینه پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینتان”.
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان لهپهیامێكدا دەڵێن؛ ساڵانێك به‌سه‌رما و گه‌رما، به‌ڕۆژ و شه‌و به‌شاخ و كێوه‌كانی كوردستانه‌وه بویون، خوێنمان ده‌ڕشت و گه‌نجی و ته‌مه‌نی خۆمان كرده قوربانی بۆ داهاتوی كوردستانێكی ئازاد بۆ داهاتوی منداڵه‌كانمان كه له‌سایه‌ی حكومه‌تێكی دیموكراسی كوردیدا گه‌وره‌بن و بحه‌سێنه‌وه و له‌م پێناوه‌شدا بێ‌باك بووین له‌شه‌هیدبوون و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید و كه‌مئه‌ندام بوون، بههزاران هاوخه‌باتمان له‌زیندانه‌كانی به‌عسدا ئه‌شكه‌نجه‌دران و له‌سێداره‌دران.
دەشڵێن؛ “ئێستا، دوای ساڵانێك گه‌یشتوین به‌داهاتوو، به‌داخه‌وه نه خۆمان و نه رۆڵه‌كانمان نهحهساوینهتهوه، له‌كاتێكدا 25 مووچه نه‌دراوە و ئه‌و 44 مووچه‌یه‌ی تریش به لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه دراون، هاوكات زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌دراوه”.
ئهوهشیانخستووەتهڕوو؛ هه‌موومان له‌دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌داین چۆن كرێی خان‌و و مۆلیده و كاره‌با و ئاو بده‌ین، چۆن ده‌رمانی زه‌خت و شه‌كره و نه‌خۆشیه درێژخایهنهكانمان بكڕین چۆن ئێواران نانی گه‌رم بخه‌ینه سه‌ر سفره‌كانمان”.
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی هۆشداری ده‌دەن و ده‌ڵێن؛ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌وێنی راپه‌ڕین و پێشڕه‌وی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان بووین دژی دههڵاتێكی سته‌مكار، ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه ببینه پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینی “ئه‌م حكومه‌ته نابەرپرسە”.
دەقی پەیامەکە؛