هونەرمەند ئەیمەن: پڕ بەدەمم ئەڵێم هەڵەبووم پشتیوانی ئەسەدم كرد



هونەرمەندی ناوداری سوری ئەیمەن زێدان، كە ناسراوە بە “جەمیل” لە درامای (جەمیل و هەنا) كە لە ساڵی نەوەدەكان پەخش دەكرا دەڵێت: پڕ بەدەمم ئەڵێم هەڵەبووم پشتیوانی بەشار ئەسەدم كرد.

ئەیمەن زێدان، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمایی سوریا، لە پەڕەی خۆی لە ئینستاگرام، نووسیویەتی: “پڕ بەدەمم ئەڵێم، من چەند هەڵەبووم، ڕەنگە ئێمە دیلی ترس بووبین، یان ڕەنگە ئێمە ترسمان لە گۆڕانكاریی هەبووبێت، چونكە پێمان وابووە دەبێتە هۆی خوێن ڕشتن و ئاژاوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ پیاوانێك دەچینە قۆناغێكی نوێ، كە بەبڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیریی و لێبووردەییەوە خواستی یەكبوونەوەی گەلی سوریایان هەیە”.

دەشڵێت: “سوپاس بۆ بوونت هەست دەكەم ترس و وەهمەكانم بڵاودەكەمەوە… بە بوێری، داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەوەی دەمبینی و بیرم لێدەكردەوە”.

ئەو هونەرمەندە نووسیویەتی، “داوای لێبوردن دەكەم، چونكە ترس و خەیاڵەكانم بڵاو كردووەتەوە”.

ئەمڕۆ یەك شەممە، 8-12-2024، هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، توانییان دیمەشق كۆنترۆڵ بكەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بكەن، كە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەكەی بەدەستەوەیە.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا لەوانە گەلی کورد دەستەبەر بکرێت
پێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا لەوانە گەلی کورد دەستەبەر بکرێت
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دوات ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیوەنیدر