ئەمڕۆ شاندێكی باڵا بەسەرۆكایەتیی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەردانی بەغداد دەكات، سەردانەکە تایبەت دەبێت بە کێشەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پرسی هاوتاکردنیان لەگەڵ بەغداد.
هێمن محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: شاندەکەی هەرێم بۆ چەند پرسێک دەچێتە بەغداد كە سەرەکی ترینیان هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە لەگەڵ بەغداد.
باسی لەوەشکرد: بابەتێکی تر زیادكردنی ناوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەیە کە تا ئێستا تۆمار نەكراون، هاوکات گەڕاندنەوەی هاوكاری بۆ خێزانە هەژارەكان لەگەڵ دوو سەبەتەی زیاتر خۆراك بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
پێشتر لیستێك كە ژمارەیان زیاتر لە 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەتە، هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ ئەوانەی مووچەیان هەیە دراوەتە بەرپرسانی عێراق.