زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا



نزیکەی 500 پارچە زەویی لە سلێمانی  بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە ڕێوڕەسمێکی بێخەوشدا لە هۆلی ڕۆشنبیری سلێمانیی 492 پارچە زەویی لە سێکتەرەکانی ” فەرمانبەران، لاوان، سۆتکە ”، بەشێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.

پرۆسەکە بە ئامادەبوونی لیلی عمر علی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان و سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای بڕیارێکی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بڕیار درا بە جێبەجێ کردنی فەرمانی تەرخان کردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ھەرێمی کوردستان.

هاوکات لەماوەی  دوو ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا زیندانیانى سیاسی‌ و کەسوکاری شەھیدان لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین‌و گەرمیان زەویان وەرگرتووە.

هەرچەندە بڕیاری دابەشکردنی زەوی مامۆستایان و فەرمانبەرانیشی گرتۆتەوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ زەوییەک بەسەر مامۆستایاندا دابەشنەکراوە و شارەوانیش چەند جاریک کۆبوونەوەی لەبارەی خێراکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئەنجامداوە.

هادی عامری پشتیوانی لە کورد دەکات
پێت هادی عامری پشتیوانی لە کورد دەکات
ڕاستە ئەم نەوەیەی ئێستا بیرەوەری نامێنێت؟
دوات ڕاستە ئەم نەوەیەی ئێستا بیرەوەری نامێنێت؟
پەیوەنیدر