ڕاستە ئەم نەوەیەی ئێستا بیرەوەری نامێنێت؟



کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا دەڵێن ئەم نەوەیە یەکەم نەوەن کە هەرگیز وون نابن!!، بەڵام ئایا لەڕاستیدا وایە؟

بەپێی وتارێکی کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، جێری برۆتۆن نووسەر و توێژەر نووسیویەتی، هەستی ئاراستەکردنمان لەدەستداوە و مێشکمان بچووکتر دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەو بەشەی پەیوەندیدار بە یادەوەری و فێربوون کە بە “هیپۆکامپوس” ناسراوە.

بیرەوەری شوێن و ناوچە:

بیرەوەری شوێن، بەمانایەکی تر ناسینەوەی شوێن یارمەتیدەرە لە دۆزینەوەی ڕێگاکانی گەیشتن بە شوێنی دیاریکراو، وەک ماڵ و قوتابخانە و شوێنی کار و …هتد، ئەم بیرەوەرییە بەزۆری لە پۆلی بیرەوەری درێژخایەندا پۆلێن دەکرێت، کە مامەڵە لەگەڵ هێما و ڕیکلام و هێماکانی ڕێگادا دەکات وەک نیشانەی ئاماژە لەکاتی جوڵە و شوێن گۆڕین، ئەمەش بە ئاماژەی مێشک دەبێت.

بیرەوەری شوێن، ٣ بەشی ڕووبەری هیپۆکامپوس داگیر دەکات، کە ئەرکی ناسینەوە و ئاڕاستەکردنی لە کاتی پێویستدا پێسپێردراوە.

هیپۆکامپوس دەکەوێتە سەرووی هەردوو گوێچکە و درێژی ئەم بەشەی مێشک کە شێوەی هاوشێوەی ئەسپی دەریاییە، نزیکەی ٥ سم.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، شۆفێرانی تەکسی لەندەن بەناوبانگ بوون بەوەی کە هیپۆکامپسییان قەبارە تەواو بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ زانایانی دەمار لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن بۆیان دەرکەوت کە هیپۆکامپی شۆفێرانی تاکسی دوای خانەنشین بوون بە شێوەیەکی بەرچاو بچووک دەبێتەوە.

خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون

ڕۆژنامە بەریتانییەکە باس لەوە دەکات کە ئەو منداڵانەی لە شارەکاندا دەژین، بە دەگمەن خۆرهەڵاتن یان خۆرئاوابوون دەبینن و ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای جیاکردنەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەبێت.

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێستا منداڵان بە بەراورد لەگەڵ نەوەکانی پێشوو مەودایەکی زۆر کورتتر بە پێ دەڕۆن، بەو پێیەی مەودای 10 کیلۆمەتر لە چوار نەوە پێش ئێستا بۆ تەنها 270 مەتر کەم بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە زۆرێک لە دایک و باوکان درک بەوە دەکەن کە ئەم دابەزینەی ئازادی جووڵە پەیوەستە بە زیادبوونی 50% ترس لە شوێنە کراوەکان و ئەمەش کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵان هەیە.

زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
پێت زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
بەشار ئەسەد: هەوڵی دابەشكردنی سوریا و وڵاتانی ناوچەكە دەدرێت
دوات بەشار ئەسەد: هەوڵی دابەشكردنی سوریا و وڵاتانی ناوچەكە دەدرێت
پەیوەنیدر