لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری کۆتایی درا



لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بڕیاریدا دەست بەسەر ئەو سوارڕەوانەدا بگرێت کە بێ سەرەتان و دەڵێت” لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا نابێت بێتە ناو شاری سلێمانی”.

 

دەقی بڵاوکراوەکەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی:

 

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ڕای گشتی

ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: –

1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.

2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.

3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.

4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

3/12/2024

 

بەشار ئەسەد: هەوڵی دابەشكردنی سوریا و وڵاتانی ناوچەكە دەدرێت
پێت بەشار ئەسەد: هەوڵی دابەشكردنی سوریا و وڵاتانی ناوچەكە دەدرێت
لە پەرلەمانی عێراق شەڕ دروست بوو
دوات لە پەرلەمانی عێراق شەڕ دروست بوو
پەیوەنیدر