سودانی پشتیوانی عێڕاقی بۆ سووریا ڕاگەیاند



لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سودانی پشتیوانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕاگەیاند و وتی”ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان تێدایە”.

ئەمڕۆ 30ـی تشرینی دووەم، محەمەد شیاع سودانی و بەشار ئەسە پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دوایین پێشهاتەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و کۆمەڵێک بابەتی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات.

سودانی ڕایگەیاند ئاسایشی سووریا و عێراق یەک ئاسایشە، جەختی لەسەر ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەرجەم ڕێکخراوەکانی تر.

هاوکات جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بە سەقامگیری و سەروەری سووریا و یەکپارچەیی خاکی.

سودانی پشتیوانی عێڕاقی بۆ سووریا ڕاگەیاند
پت سودانی پشتیوانی عێڕاقی بۆ سووریا ڕاگەیاند
کورد بەشداری شەڕی سووریا دەکات؟
دوات کورد بەشداری شەڕی سووریا دەکات؟
پەیوەنیدر