كوردێك لە سێدارە درا



 

سزای سێدارەی هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری ئورمیە بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌ شاری كەرەج جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) سزای سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، خەڵكی شاری ئورمیە، كە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان درابووە پاڵ، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌ شاری كەرەج جێبەجێ كرا.

بە وتەی سەرچاوەكانی هەنگاو، ڕەشید لەوەندپوور خەڵكی گوندی “خرەكووش” سەر بە شاری ئورمیەیە كە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتن و هەروەها گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر كرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاكوو كاتی بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە لە ڕاگەیاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی، ڕانەگەیەدراوە.

دوو تەقەكەر دەستگیركران
پێت دوو تەقەكەر دەستگیركران
ساڵی ڕابردوو سەدان پڕۆژە لە دهۆك جێبەجێكراون
دوات ساڵی ڕابردوو سەدان پڕۆژە لە دهۆك جێبەجێكراون
پەیوەنیدر