ساڵی ڕابردوو سەدان پڕۆژە لە دهۆك جێبەجێكراون



ساڵی ڕابردوو لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نزیكەی چوار ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە دهۆك جێبەجێكراون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردووەتەوە، لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆك، 143 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی (3,971,674,018) دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار، نەخشەدانانی ئاوەدانی جێبەجێكراون.

سێكتەرەكان:
– سێكتەری شارەوانی، 64 پرۆژە بە گوژمەی (2,712,068,000) دینار.
– سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، 77 پرۆژە بە گوژمەی (1,231,656,018) دینار.
– سێكتەری گەشتوگوزار، یەك پرۆژە بە گوژمەی (11,750,000)دینار.
– سێكتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی، یەك پرۆژە بە گوژمەی (16,200,000)دینار.

وەزارەتەكە باس لە ئەوەش دەكات، ئەو 143 پرۆژەیە، تەنیا ئەو پڕۆژانەن كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكراون، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و تەواو كراون، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی بەردەوامیش هەن كە كاركردن تێیاندا بەردەوامە.

كوردێك لە سێدارە درا
پێت كوردێك لە سێدارە درا
ئەمریكا پلانێكی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان جێبەجێدەكات
دوات ئەمریكا پلانێكی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان جێبەجێدەكات
پەیوەندیدر