وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی تەواوكاری مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی دا.
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فهرمانبهرانی وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان كردووه، کە لەمانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئاب-ی ئهم ساڵ ڕاگیرابوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ وەك پشكی گەنجینەی فیدڕاڵی خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی تەواوكاری ئەو مووچە ڕاگیراوانە، مووچەی مانگی 9ی پێ تەواو بكرێت و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
نوێدەکرێتەوە…