بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بریکارەکان دەتوانن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک سەردانمان بکەن و پاشان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن .

وتیشی، تەواوی مادە خۆراکییەکان جگە لە ماش ئامادەن، ئەویش لە زووترین کاتدا دەگاتە دەستمان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکەین.

هاوکات دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاندووە، بریکارەکان دەتوانن بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن و دابەشی بکەن. هەروەها قۆناغی وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان بەردەوامە .

ئاماژەی بەوەکرد، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لەم ماددانە پێکهاتووە: یەک لیتر زەیت، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج،  250 گرام نیسک، 250 گرام ماش، 250 گرام لەتکەنۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و نۆ کیلۆ ئارد.

 

 

 

 

کێشەی پاشەکەوتی مووچەی ژینگەپارێزانی گەرمیان چارەسەرکرا
پێت کێشەی پاشەکەوتی مووچەی ژینگەپارێزانی گەرمیان چارەسەرکرا
نرخی دۆلار بەرزتربووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزتربووەوە
پەیوەنیدر