لە ناوەندەكانی خوێندن 6 ڕۆژ دەكرێتە پشوو



بەهۆی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە، كە بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بۆ ماوەی 6 ڕۆژ لە ناوەندەكانی خوێندن دەبێتە پشووی فەرمی.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاشكرای كردووە، بەهۆی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە (پێنج) ڕۆژ بەر لە دەنگدان دەوامی ئەو خوێندنگەیانە ڕادەگیرێت، کە دەنگی تێدا دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ٩٥٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواو بوون و تەنها دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردن دەوامی خوێندنگەكان ڕادەگیرێت و دوو ڕۆژیش بەر لە هەڵبژاردنی گشتی سندوقەکانی دەنگدان دەبرێنە بنکەکان.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگەكان لە ١٥ی ١٠ بۆ ٢٠ی ١٠ دەبێت، كە دەكاتە 6 ڕۆژ بە ڕۆژی هەڵبژاردنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی هیچ بڕیارێكی نەداوە.

 ئیسرائیل چۆن نەسروڵڵای کوشت؟
پێت  ئیسرائیل چۆن نەسروڵڵای کوشت؟
وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەم كردەوە
دوات وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەم كردەوە
پەیوەندیدار