ئیسرائیل چۆن نەسروڵڵای کوشت؟



دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی حەسەن نەسروڵلا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، پاسان لەزاری ڕاگەیاندنی حزبوڵڵاوە هەواڵەکە پشتڕاستکرایەوە، ئەمەش گورزێکی کوشندەبوو لەماوەی بەرفراوانبوونی شەر لە باشوری لوبنان لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان.

حەسەن نەسروڵڵا کەسی یەکەمی حزبوڵڵا چۆن کوژرا؟

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری سێ بەرپرسی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل چەند مانگێکە شوێنی حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەزانێت و دوێنێ بڕیاردراوە هێرش بکرێتە سەری، چونکە هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل پێیان وابوو “دەرفەتێک” هەیە پێش ئەوەی لە بازنەی چاودێری وون ببێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە، ئەو دوو بەرپرسە ڕوونیان کردۆتەوە کە زیاتر لە ٨٠ بۆمب لە ماوەی چەند خولەکێکدا فڕێدراونەتە خوارەوە بۆ کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، بەڵام کێش و جۆری بۆمبەکانیان ڕووننەکردەوە و بە نهێنی هێشتیانەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەندامانی حزبوڵلا لەکاتی سەردانیکردنی شوێنی بۆردومانەکە تەرمی نەسروڵڵایان دۆزیوەتەوە، هاوکات هەر لەهەمان جێگە تەرمی یەکێک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی حزبوڵڵاش بەناوی عەلی قەرەکی دۆزراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە پلانی بۆ دانراوە، و بە وردی جێبەجێ کراوە.

لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیوت ئەهرۆنۆت پشتڕاستی کردەوە، کە زیاتر لە ٨٠ بۆمب کە تێکڕای کێشی هەر بۆمبێک یەک تۆن مادەی تەقینەوە بووە، بەسەر شوێنی حەسەن نەسروڵڵا لە باشووری گەڕەکی بەیروت فڕێدراون.

ڕوونیشیکردەوە، یەکەی ٦٩ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٥، کە بە سیستمی نوێی فڕۆکە ناودەبرێت.

کێ چاودێری ئۆپەراسیۆنەکەی کرد؟

لە ڤیدیۆیەکدا کەلەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی مەیجر جەنەڕاڵ تۆمەر بار، لە شوێنی سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیە و لەگەڵ بەرپرسی ژوری ئۆپەراسیۆنەکەدا چاودێری ڕادارەکان دەکەن، هاوکات دوای ئۆپەراسیۆنەکە بە فڕۆکەوانەکان دەڵێت: هیوادارم نمایشی سەرکەوتنتان کردبێت هیوادارم ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەمان لەناوبردبێت. ” فڕۆکەوانەکە لە وەڵامدا وتی: دەگەینە هەموو کەسێک و هەموو شوێنێک، هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ڕفێنراو و دانیشتوانی باکوور بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەکەین.

هاوکات بەپێی ماڵپەڕی واڵا پێش ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا وتار پێشکەش بکات هەواڵ و زانیاری هەواڵگری لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە و بەئامانجگرتنی نەسروڵڵای پیگەیشتووە و ئاگادار کراوەتەوە لە جێبەجێکردنی سەرکەوتوانەی ئۆپەراسیۆنەکە.

كاتی دابەشكردن و زیادكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پێت كاتی دابەشكردن و زیادكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
لە ناوەندەكانی خوێندن 6 ڕۆژ دەكرێتە پشوو
دوات لە ناوەندەكانی خوێندن 6 ڕۆژ دەكرێتە پشوو
پەیوەندیدار