وتەبێژی گۆڕان: دەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن



دوابەدوای مەڕاسیمی ڕادەستی كردنی پۆستی ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن عومەری سەید عەلی بە دانای ئەحمەد مەجید بە وەكالەت تا ماوەی 6 مانگ و هەڵبژاردنی ڕێكخەری نوێ‌، وتەبێژی بزووتنەوەكە ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتوو بەرەو ئۆپۆزسیۆنبوون هەنگاو دەنێین و نوێنەرایەتی شەقام و دەنگی ناڕازی خەڵك دەكەینەوە .

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، داخستنی دەرگای گردەكە لەسەر هەڵسوڕاوان و هاوڕێكانی كاك نەوشیروان، بڕیارێكی هەڵەیە، بەڵام ئێمە ئەم مەڕاسیمەمان لەم پاركە گشتییە كرد، كە موڵكی هەموو خەڵكە و گردی گۆڕانیش موڵكی هیچ كەسێك نییە، بەڵكو موڵكی هەموو گۆڕانخوازانە و شوێنێكە بۆ پانتایی گشتیی و نە ئەمڕۆ و نە هیچكات نابێ بە موڵكی تایبەتی هیچ كەسێك .

ڕاشیگەیاند، قۆناغی داهاتوو بەرەو ئۆپۆزسیۆنبوون هەنگاو دەنێین و نوێنەرایەتی شەقام و دەنگی ناڕازی خەڵك دەكەینەوە و هیوادارین خەڵك دەرفەتێكی دیكە بە بزوتنەوەی گۆڕان بداتەوە .

وتیشی، “داوای لێبوردن دەكەین كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەڵكمان بێ ئومێد كردبێت و هەڵەیەكی سیاسییمان كردبێت، هەوڵدەدەین ماڵ لەگەڵ دەسەڵات لەت بكەین و ماڵ لەگەڵ خەڵك پێكبهێنینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەمانەوێت كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێت و چیتر بابەتی ژیان و گوزەران و مووچەی خەڵك نەبێتە موزایەدەی سیاسیی.

جەختیشی كردەوە، داوا لە خەڵك و هەڵسوڕاوان دەكەین، كە لەبەر هەر هۆكارێك دەنگیان پێنەداوین، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە بەرنامە و پلانێكی نوێ و تۆكمەوە دێینەوە مەیدان و متمانەمان پێكەن و دەنگمان پێبدەنەوە .

گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی سلێمانی دروست نابێت
پێت گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی سلێمانی دروست نابێت
زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
دوات زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
پەیوەندیدار