دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت



دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە قەزای ڕانیە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە پارکی دەروازەی شاری ڕانیە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا بەرواری 28/9/2024 .

ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بە دروشمی “گرنگی دان بە بەرهەمە  ناوخۆییەکان و هاندانی جوتیاران” بەڕیوەدەچێت.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا نزیکەی سەد جووتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشداریان کردووە بۆ خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان کە بریتیە لە: ترێ عەلوانی و ڕەشمیری، برنج، هەنار و مێوژ، لەگەڵ ئەوەشدا خانمان بە کاری دەستی بەشداریان کردووە و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەر کرا
پێت بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەر کرا
قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار