تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت



بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرای دەکات، “سبەینێ تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی چوارشەممە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تیروپشک بۆ ئەو ناوانە بکرێت، کە بۆ ساڵی 2025 دەچنە حەج.

25ی مانگی ڕابردوو، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم ساڵ هیچ ناوێکی نوێ بۆ چوونە حەج نانووسرێت.

ساڵی پار لە 16 کانوونی یەکەم تیروپشک بۆ ئەو کەسانە کرا کە فۆرمی حەجیان پڕکردبووەوە، لەوانەش 65 هەزار و 195 کەس لە ساڵی 2017 و 56 هەزار و 669 کەسیش لە ساڵی 2023 داوایان بۆ چوونە حەج پێشکەش کردبوو؛ لە تیروپشکەکەدا ناوی 4174 کەس بۆ حەجی ساڵی 2024 دەرچوو.

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، تەواوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2023 و 2017 ناویان نووسیبوو، ناویان لە تیروپشکی حەجی 2025دا دەبێت.

زانکۆلاین خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە
پێت زانکۆلاین خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە
عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان دەکات
دوات عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان دەکات
پەیوەندیدار