Tbi قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دەدات



بانکی بازرگانی خزمەتگوزاری دابینکردنی پارە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکات و دەڵێت”لەگەڵ دوو کۆمپانیا ڕێککەوتن کراوە”.

بانکی بازرگانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئۆتۆمبێلدا گرێبەست کراوە بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قەرز بەو فەرمانبەرانەی لە بانکەکەیان مووچەکانیان تەوتین کراوە و لەوێ مووچەکان وەردەگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکەکە، بڕی ئەو قەرزەی دەدرێتە ئەو کەسانە  تاوەکوە ٦٠ ملیۆن دینار دەبێت و مەرجە وەرگر فەرمانبەری هەمیشەیی بێت و تەمەنی لە سەرووی ١٨ساڵەوە بێت.

هاوکات بانکەکە مەرجەکانی پێدانی ئەو قەرزەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، ئەو مووچەخۆرەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت تەمەنی لە سەروو 18 ساڵ بێت، هاوکات ماوەی دانەوەی قەرزەکەی بە هەشت ساڵ دیاریکردووە، بە ڕەچاوکردنی وادەی خانەنشینبوونی فەرمانبەرەکە.

هاوکات ئەو قەرزەی دەدرێت بۆ دانەوەکەی نابێت بڕەکەی لە 50٪ مووچەی قەرز وەرگر و کەفیلدەر زیاتربێت.

بەغدا تەواوکاری مووچە دەنێرێت
پێت بەغدا تەواوکاری مووچە دەنێرێت
بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو و ژمارەیەک کۆچبەر خنکان
دوات بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو و ژمارەیەک کۆچبەر خنکان
پەیوەندیدار