ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بنەماڵەی ترامپ لە هەوڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كچەكەی ترەمپ و زاواكەی دیارترین كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ( فایننشاڵ تایمز)ی ئەمریكی، هەریەكە لە ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترەمپ و جارید كۆشنەری ھاوسەری و نیكی ھالی نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دیارترین كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی.
پۆستی سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كەسێكی ئەمریكا تەرخانكراوە، بەو پێیەی ئەو وڵاتە یەكێكە لە بەشدارە سەرەكییەكانی ئەو بانكە، ھەڵبژاردنی سەرۆكیش لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكەكەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.
هاوكات، بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی كردووە تا ناوەڕاستی مانگی نیسانی داھاتوو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی بانكەكە بەردەوام بێت.
جێی ئاماژەیە، جیم یونگ كیم سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی لە سەرەتای مانگی داھاتوودا دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت و تا دانانی سەرۆكێكی نوێ بەڕێوەبەری جێبەجێكار ئەركەكە بەڕێوەدەبات.

ئابوری

(خەڵك) نوێترین زانیاری لەسەر چارەنوسی سێ‌ موچەكە ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 21ی ئەم مانگە، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی گەنجینەكانی هەرێم و بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتدا كۆبونەوەی كردوە و باسیان لە پلانی دابەشكردنی موچە و سێ‌ موچەكەی ساڵی پێشوو كردوە.

حەسەن رەشید، بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا تەنها باس لە دابەشكردنی موچەی مانگانە كرا، كە ئێستا دەكرێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكرێت.

وتیشی”ئەو دەنگۆیانەی لە چەند میدیاییەكەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دابەشكردنی دوو موچە و موچەی زیادە لە كۆبونەوەكەدا باس نەكراون”.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دوای ئەوەدێت، كە بڵاوكرایەوە، كە وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی كردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مانگانەكانی سەرەتای ئەمساڵدا دابەشبكرێن.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی هەرێم پلانی دابەشكردنی موچەی مانگانەی هەیە و بێجگە لەوە هیچی دیكە باس نەكراوە و بەفەرمیش هیچیان بۆ نەنێردراوە.

موچەی مانگەكانی (10،11،12)ی ساڵی رابردوو لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و حكومەت بڕیاریداوە لە مانگەكانی سەرەتای ئەمساڵدا دابەشی بكات و بەوەش چارەنوسی سێ‌ موچە تائێستا نازانرێت چی بەسەر دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

توركیا بەفەرمی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی توركیا رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە، گەشتەكانی ئاسمانی لە نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا دەستپێدەكەنەوە.

جامید تورهان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە، باسی لەوەكرد، رۆژی 25ی ئەم مانگە گەشتەكانی نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەفەرمی دەستپێدەكەنەوە و هاتوچۆی نێوان سلێمانی و توركیا ئاسایی دەبێتەوە.

رۆژی 29ی ئەیلولی 2017 و چوار رۆژ دوای ریفراندۆم فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی داخران و پاشانیش لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا كرانەوە، بەڵام توركیا گەشتەكانی بۆ سلێمانی راگرت، بەبیانوی هاوكاریكردنی پەكەكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی چوار شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 155 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 10 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین