“نرخی گۆڕستانە تازەکەی سلێمانی هەرزانترە”



شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات گۆڕستانە نوێیەکە بەکار بهێنن و نرخی گۆڕستانە تازەكە هەرزانترە.

شارەوانی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، گۆڕستانی نوێی سلێمانی نزیكەی 200 دۆنمە و بەشێوەی ڕیزبەندی گۆڕی تێدا هەڵدەكەندرێت و دووری نێوان گۆڕەكان یەك مەتر دانراوە و ڕێگای هاتووچۆ تیایدا ئاسانە.

ڕاشیگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین مردووەكانیان لێرە بەخاك بسپێرن، چونکە گۆڕستانەكانی دیکە، كە نزیكەی 25 گۆڕستانن جێگەی مردوو ناشتنیان تێدا نەماوە و ئەم گۆڕستانە نرخەکەی هەرزانترە لە گۆڕستانەکانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم گۆڕستانە 24 كاتژمێر كراوەیە و پاسەوانی لێیە و هاوكاری هاووڵاتیان دەكرێت لە بەخاكسپاردنی مردووەكانیان.

“كۆتایی پێدەهێنین”ەكەی یەكێتی واتای چییە؟
پێت “كۆتایی پێدەهێنین”ەكەی یەكێتی واتای چییە؟
مووچەی دوو مانگی بەشێكی مامۆستایان پێكەوە خەرج دەكرێت
دوات مووچەی دوو مانگی بەشێكی مامۆستایان پێكەوە خەرج دەكرێت
پەیوەندیدار