ئەپیکۆر داوایەک لە عێراق و هەرێم دەکات



کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانی سێ قۆڵی لەگەڵ هەرێم و بەغدا دەکات بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە پەیامێکدا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان  (ئەپیکور) داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان چارە بکەن، بۆ ئەوەی هەرچی زووە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی لوولەی نەوتی عێراق – تورکیا هەناردە بکرێتەوە.

ئەپیکور ئاماژەی بەوەشداوە، لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بووەتە هاندەرێک بۆ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنەری نەوت چارەیەک بدۆزنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت دەکەن.

زێلێنسکی باس لە کۆتایی هێنانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەکات
پێت زێلێنسکی باس لە کۆتایی هێنانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەکات
ئێران؛ تەقینەوەی کانێکی خەڵووز قوربانی لێکەوتەوە
دوات ئێران؛ تەقینەوەی کانێکی خەڵووز قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر