هەرێم داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدڕاڵ



وەزاەرتی دارایی حکومەتی هەرێم زیاتر لە 91 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدڕال.

ئەمڕۆ یەک شەممە 22ڕەزبەر، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، زیاتر لە 91 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدڕاڵی خرایە سەرهەژماری دارایی عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بڕی ( ٩١،١٥١،٧٨٤،٠٠٠ ) نەوەدو یەک ملیارو سەدو پەنجاو یەک ملیۆن و حەوت سەدو هەشتاو چوار هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئێران؛ تەقینەوەی کانێکی خەڵووز قوربانی لێکەوتەوە
پێت ئێران؛ تەقینەوەی کانێکی خەڵووز قوربانی لێکەوتەوە
عێراق بە ١٢ ملیۆن خوێندکارەوە ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد
دوات عێراق بە ١٢ ملیۆن خوێندکارەوە ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد
پەیوەندیدار