ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی باڵەخانەیەك لە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی دیكە دەكرێت.

هەرچەندە پێویست بوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو تەوەرانە بخاتە ئەجێندای كۆبونەوەكانییەوە كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە، بەڵام بەهۆی ململانێی نێو حزبەكانی عێراق و رێكنەكەوتنیان، ئەمڕۆ یەكلاییكردنەوەی كابینە وەزاریەكەی عادل عەبدولمەهدی نەخراوەتە ئەجێندای كۆبونەوەكە و روئیایەكی دیاریش نییە بۆ كۆتاییهێنان بەو كێشانە.

بەپێی كارنامەیكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 12ی كانوونی دووەمی 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی باڵەخانەی بێسەرپەرشتان لە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای كۆمەڵگەی زانستی و پڕۆژە یاسای بەڕێوەبەری دارایی و یاسایی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان و یاسای سندوقی بەدەستهێنانەوەی پارەكانی عێراق دەكرێت.

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا كۆبوونەوە.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسیویەتی”سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦|٣|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلوی شەهاب نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەردوو گۆڕپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و چەند دۆسیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە دیدارەكەد سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی كرد بە پتەوی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات جەختی لەسەر كاری هاوبەش و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست كردەوە لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ئابووری.”

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لای خۆیەوە‌ عەلوی شەهاب سڵاوی سەرۆكی ئەندۆنیزیای گەیاندە سەرۆك كۆمار و سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆك دەبڕی بۆ پشتیوانیكردنی لە چالاككردنەوەی ئاراستەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق وئەندۆنیزیا.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوای سێ‌ مانگ جێهێشتنی عیراق، سەدر گەڕایەوە نەجەف

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سێ‌ مانگ لە جێهێشتنی عیراق، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر گەڕایەوە عیراق.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە سەدر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چووەتە لوبنان.

دوای گەڕانەوەی بۆ عیراق، سەدر چووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری نەجەف و بڕیارە لەوێوە سەرپەرشتی كاروبارە سیاسی و ئیدارییەكان بكات، بەتایبەتی لەئێستادا زۆرترین بەرپرسیارەتی كەوتووەتەسەر شان و خاوەنی گەورەترین فڕاكسیۆنی پەڕلەمانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شارەدێیەك لە باشوری عیراق ژێر ئاو كەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر زۆربەی ناوچەكانی عیراق، لافاو لە زۆربەی ناوچەكان و بەتایبەتی لە باشور عیراق دروستبووە و بەهۆیەوە شارەدێیەك بە تەواوەتی ژێر ئاو كەوت.

ئەحمەد ڕوبێعی، بەڕێوەبەری شارەدێی حسێبە لە پارێزگەی بەسرە بە میدیاكانی وتووە، كە بەهۆی لافاوەوە، زۆربەی فەرمانگە و خانوو و موڵكی هاووڵاتیانی شارەدێكە ژێر ئاو كەوتوون.

هەر لە قسەكانیدا وتویەتی، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن تیمەكانیانەوە حەوت خێزان لە یەكێك لە حوسەینییەكاندا ڕزگار كراون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە.

ئەو بەرپرسە محەلییە داوای هاوكاری بە پەلەی لە پارێزگەی بەسرە كردووە و هۆشداری ئەوەیشیداوە، كە زیانی گیانی زۆری بەدوادابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان