لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک بەسەختی برینداربوو هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە



هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار ـ ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک برینداربوو، هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر پردی نێوان کەلار ـ ڕزگاری ماتۆڕ سوارێک بەخێراییەکی زۆر بەئاراستەی ڕزگاری ڕۆیشتووە خۆی کێشاوە بە بەربەستی سەر پردەکەدا بەهۆیەوە لێخوڕەکەی برینداربوو.

دەشڵێت:”بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەدۆخی بێهۆشیدایە و هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتوە و ناناسرێتەوە، تاکو ئێستاش کەس و کاری سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردوە، سەبارەت بەشێواز و چۆنیەتی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
پێت نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران
خاوەنی هەژماری دادە تیک تۆک دەستگیر کرا
دوات خاوەنی هەژماری دادە تیک تۆک دەستگیر کرا
پەیوەندیدار