نرخی بەنزین تا ئێستا هەرزان نەبووە



سەرەڕای بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، نرخی بەنزین تا ئێستا لە سلێمانی دانەبەزیوە و هیچ بڕیارێكی نوێش نییە بۆ هەرزان بوونی.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری ئازادكردنی هاوردەی بەنزینی لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دەركرد و دوابەدوای ئەوەش بە چەند ڕۆژێك نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆك بۆ هەر لیترێك بڕی 50 دینار دابەزی.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) تا ئێستا نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبووە و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 925 دینارە و موحەسەن بە 1125 دینارە و سوپەر بە 1250 دینارە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تا ئێستا نرخی بەنزین وەكو خۆیەتی و هیچ شتێكی تازە نییە.

سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی وتی، “ئەو بڕە نەوتەی دیاری كراوە، دەست بە دابەشكردنی كراوە لە ناوچە شاخاوییەكانەوە و لە ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی دابەش دەكرێت”.

گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسیدا خنكا
پێت گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسیدا خنكا
پەروەردە فۆڕمێك بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت
دوات پەروەردە فۆڕمێك بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار