پەروەردە فۆڕمێك بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەكاتەوە، كە وانەبێژ بوون و وازیان هێناوە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە، كە پێشتر مامۆستای وانەبێژ بوون و دواتر بەهەر هۆکارێک وازیان هێناوە لەکاری مامۆستایی و لە ئێستادا بەردەوام نین لەکاری وانەبێژی، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی (فۆڕمی تایبەت بەوانەبێژی دانەمەزراوی بەجێهێشتوو) لەبەرواری دیاریکراودا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٣ /٩ /٢٠٢٤ ) پسپۆڕیەکانی زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی سەردانمان بکەن و ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٤ /٩ /٢٠٢٤ ) سەرجەم پسپۆڕییەکانی تر سەردانمان بکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هەر كەسێك پێناسی کارتی نیشتمانی ئەسڵی پێ بێت و خۆی ئامادەبێت.

پەروەردەی پێنجوێن داواش دەكات، “ئەگەر بەڕێزێک هەر فەرمان و نووسراوێکی تایبەتی لایە وەک بەڵگەی ئەوەی، کە مامۆستای وانەبێژ بووە لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت”.

 

نرخی بەنزین تا ئێستا هەرزان نەبووە
پێت نرخی بەنزین تا ئێستا هەرزان نەبووە
مامۆستایان هۆشداری بایكۆت دەدەن<br>ئەمساڵ عێراق پێش هەرێم دەرگای خوێندنگەكان دەكاتەوە
دوات مامۆستایان هۆشداری بایكۆت دەدەن<br>ئەمساڵ عێراق پێش هەرێم دەرگای خوێندنگەكان دەكاتەوە
پەیوەندیدار